ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا چۆن ستایشی هالاند دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر ئێرلینگ هالاند خۆی لە دڵی هاندەرانی مانچێستەر سیتیدا شیرینتر کردەوە و بە هاتریکێکی تر بوو بە فریادڕەسی تیمەکەی گواردیۆلا.

هەفتەی رابردوو بەرانبەر ئێپسویچ تاون کە 4-1 براوەبوون، هالاند سێ گۆڵی تۆمارکرد.

ئەمشەویش توانا گۆڵکارییەکانی پیشاندایەوە و وێستهامی کرد بە قوربانی گۆڵەکانی کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان توانیان 1-3 یانە لەندەنیەکە شکست پێبهێنن کە هەرسێ گۆڵەکەی مان سیتی هێرشبەرە نەرویجیەکە تۆماریکرد. دوای یارییەکە پێپ گواردیۆلا وەسفێکی بێ ئەندازەی ئێرلینگی کرد و وتی

ئێرلینگ هالاند، تەنها دەتوانم بڵێم ئەو ناوەستێنرێت. هیچ یاریزانێکی دڵی بەرگری نییە بتوانێ هالاند رابگرێ، تەنانەت بە چەکیش. وەستاندنی ئەو مەحاڵە، لە رادەبەدەر بەهێزە.

ئەو وەسفانەی گواردیۆلا لە کاتێکدایە لە یەکەم یاریی دەستپێکی خولەکە بەرامبەر چێڵسی هالاند توانی گۆڵێک بکات کاتێ 2-0 لە بلووزیان بردەوە.

سیتی هەر سێ یاریی دەستپێکی وەرزەکەی بردووەتەوە و پێشەنگی پرێمەرلیگن و چاویان لەوەیە بۆ پێنجەم وەرزی لەدوای یەک نازناوەکە ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button