بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ، دوو هۆکار وا دەکات ئەهلی سعودی نەتوانێ ئیڤان و ئۆسیمین بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتەکانی بازاڕی گواسستنەوەکان خێرا روودەدەن بەتایبەت کە بازاڕی هاوینە لە زۆرێک لە خولەکانی جیهان نزیکە لە داخستن.

تا چەند کارژمێرێک بەر لە ئێستا زانیاریی هەبوو یانەی ئەهلی نزیکبووبێتەوە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد و ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلی. درێژە لەم هەواڵەی خوارەوە بخوێنەوە:

تەواو؛ ئەهلی سعوودی دوو هێرشبەری ئاست بەرزی ئەوروپا دەگوازێتەوە

ئێستا کۆتا پەرەسەندن بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەوەیە کە یانە سعودییەکە لەبەر دوو هۆکار ناتوانێ گرێبەستەکەیان ئەنجام بدات.

وەک لە وردەکاریی سەرچاوەکەدا هاتووە، ئەهلی بوجەی پێویستی نییە بۆ گواستنەوەکە و هەروەها لە ریزەکانیشیدا شوێنی یاریزانی بیانی نابێتەوە لەم کاتەدا.

سکای ئەوەشی نووسیوە کە ئەهلی تا رۆژی شەوی دووشەممەی هەفتەی داهاتووی لەبەردەم ماوە کە کۆتا وادەی گواستنەوەکان لە سعودیە، کە لە ریزەکانیدا گۆڕانکاریی بکات بۆ هێنانی یاریزانی بیانی زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button