عێراق

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاداشتی یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکات

یاریگا- سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە بڕە پارەیەک پاداشتی یاریزانان و ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی دەکات.

وەک ڕۆژنامەی ‘ئەلغەد پرێس’ باسی کردووە، بڕی پاداشتەکە بریتیە لە چوار ملیۆن دینار بۆ هەر یاریزانێک لە پای بردنەوەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر.

شێرەکانی ڕافیدەین لە پێنج یاری پاڵاوتنەکاندا بە 11 خاڵەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەیە و ئێرانیش تەنها 6 خاڵی کۆ کردۆتەوە لە پلەی سێهەم دێت دوای بەحرێنی دووەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button