ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

یەکێک لە پڕجەماوەرترین یانەکانی بەڕازیل دابەزیە پلە دوو

یاریگا- ئەم وەرزەی خولی بەڕازیلیش دوور نەبوو لە ڕووداوی شۆکهێنەر، بەوەی یەکێک لە یانە بەناوبانگ و پڕجەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە دابەزیە خولی پلە دوو.

کرۆزیرۆ، کە بە ڕکابەرێکی ئەم وەرزەی خولی بەڕازیلی دادەنرا، دوای دۆڕاندنی لە کۆتا هەفتەی خولەکە بە ئەنجامی 2-0 بە پاڵمێراس، بە لە ڕیزبەندیی 17هەم مایەوە و چارەنووسی دابەزین بوو بۆ یانە پلە دووەکانی بەڕازیل، کە ئەوەش لە مێژووی 98 ساڵی یانەکەدا ڕووی نەداوە، هۆکاریش بۆ ئەو ئاستە خراپەیان، کێشە دەرەکییەکان بوو کە گۆڕینی ڕاهێنەریش دادیانی نەدا.

کرۆزیرۆ لە مێژووی خۆیدا چوار جار نازناوەکە بەرزکردۆتەوە، کە دوایین دوو جاری وەرزی 2013 و 2014 بوو، بەم دابەزینەشی، لە ئێستادا تەنها یانەکانی ساوپاولۆ، سانتۆس و فلامینگۆ دابەزینیان بە خۆیانەوە نەبینیوە، کە ئەمەی دواترینیان ئەم وەرزە بوو بە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button