ئه‌مریکا

لە یادی 50هەمین ساڵەی بردنەوەی مۆندیالی 1970, پەردە لەسەر پەیکەری “پێلێ”ی ئەفسانە لابدرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل، پەردەی لابرد لەسەر پەیکەری پێلێی ئەفسانەی ناوداری وەرزشەکە.

پەیکەرەکە وەک وەک بیرهاتنەوەیە بۆ یادکردنەوەی تێپەڕینی 50 ساڵەی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 1970 لەلایەن سامباوە.

پێلێ، کە خۆی لەو بۆنەکەدا ئامادە نەبوو، لە پەیامێکیدا کارەکەی بە “نایاب” وەسف کرد. هەر لەو بۆنەیەدا هەندێک لە هاوتیمەکانی یەو کاتی گەوهەرە ڕەشەکە ئامادەییان هەبوو.

هەڵنژاردەی بەڕازیل بە سەرکردایەتی پێلێ، لەو مۆندیالەدا توانی هەر حەوت یارییەکە بردنەوە بەدەست بهێنن و نازناوی سێهەم مۆندیال هەر بە سەرکردایەتی ئەو ئەفسانەیە بخەنە گەنجینەی وڵاتەکەیانەوە.

لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، وەزیرەکانی بەرگری، بەڕازیل توانی چوار گۆڵ بکات، بە شێوەیەک پێلێ گۆڵی کردنەوەی یاریەکەی تۆمار کرد و دوو ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کرد.

– ڤیدیۆی بۆنەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button