ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانێکی بورووسیا دۆرتمۆند بە شێوازێکی سەیر تووشی پێکان دەبێت

یاریگا
ئاکسێل ڤیتسێل، ناوەڕاستکاری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە ماڵەکەی خۆی تووشی پێکانێکی قورس بووە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئەڵمانیەکە بڵاویکردووەتەوە ناوەڕاستکارەکەیان ئەو کاتەی کە لە ماڵەکەی خۆی بووە، دەم و چاوی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە و نەشتەرگەرییەکەشی سەرکەوتوو بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ڤیتسێل بە هۆی پێکانەکەی تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانێت بەشدای هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.

Back to top button