دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لەپێناو ئامانجەکانیان؛ نەسڕ یاریزانێکی بیانیی دەکاتە قوربانی

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕ سەرقاڵی گۆڕانکاریین لە ریزەکانیان و رەنگە ئەم هاوینە لە دیارترین ئەستێرە بیانیەکانی یانەکە بڕۆنە دەرەوە.

ئەمڕۆ سەرچاوە جیاوازەکان بڵاویانکردەوە سادیۆ مانێ نزیکە لە جێهێشتنی نەسڕ و پەیوەندیکردنی بە یانەی ئیتیحادی هەمان وڵاتەوە بەشێوەی خواستن. درێژەی لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

سادیۆ مانێ پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی خولی سعودی دەكات

لە نوێترین دەنگوباسدا لەبارەی نەسڕەوە رودی گالێتی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە کە داهاتووی ئالێکس تێلێسی بەڕازیلیش تا ئێستا ناڕوونە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە ئەگەرچی تێلێس گرێبەستی لەگەڵ نەسڕ تا 2025 هەیە، بەڵام یانە سعودیەکە نیازیان لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکەی بیانی هەیە بۆ ریزەکانیان. بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێ تێلێس بکەن بە قوربانی ئەو ئامانجەیان.

ئالێکس ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، وەرزی رابردوو بە گرێبەستێکی هەمیشەیی لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە نەسڕ دوای بەسەربردنی ماوەی وەرزێک بە خواستن لە سێڤییا.

ناوبراو وەرزی رابردوو لە 27 یاریی خولی سعودی توانی 2 گۆڵ و 4 ئەسیست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button