سعوودیەگرنگترین

پریڤیوی یاریی نەسڕ V زەمەک؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتە و لە هەفتەی یەكلاییكەرەوەی خولی رۆشنی سعوودی نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری زەمەک دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 21:00 بەكاتی هەولێر نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری زەمەک بكات، لە میانی هەفتەی كۆتایی خولی رۆشنی سعوودی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەمڕۆ سەرجەم یارییەكانی گەڕی كۆتایی خولی رۆشنی سعوودی لە یەک كاتدا بەڕێوەدەچن.

نەسڕ بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و هیلالیش بە 81 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

ئەگەر نەسڕ یارییەكە لە زەمەک بباتەوە ئەوا راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی رۆشنی سعوودی. هیلال بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان دەبێت یارییەكە لە فەیحا بباتەوە و چاوەڕێی دۆڕانی نەسڕیش بكات.

زەمەک ركابەرەكەی نەسڕ لە ناوچەی دابەزیندایە و ئەگەر یارییەكەی ئەمڕۆ لە نەسڕ بباتەوە ئەوا بە فەرمی مانەوە لە خولی رۆشنی سعوودی مسۆگەر دەكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نەسڕ بە بێ ئانجێلۆ بۆرگێس رووبەڕووی زەمەک دەبێتەوە.

زەمەک بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی نەسڕ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسڕ

بێنتۆ

نەواف بۆشال، محەمەد سیماكان، عەبدوڵڵا عەمری، ئینیگۆ مارتینێز

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، عەلی حەسەن، كینگسلی كۆمان

جواو فێلیكس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەمەک

كێوین 

عوبەید، بەدران، حەركاس، حەواسی

ڤادا، محەمەد، سیلا

قەحتانی، گالڤاو، ئۆكیتا

بابەتی زیاتر

Back to top button