سعودیەکان بە پارەیەکی خەیاڵی لە ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید هاتوونەتەپێش
یاریگا –
سعودیەکان فشارەکانیان لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید زیادکردووە و ئەمجارە لە ئەستێرەیەکیتریان هاتوونەتەپێش.
هەفتەی رابردوو بوو دەنگوباسی هەوڵەکانی سعودیە بۆ رفاندنی ڤینیسیۆس جونیۆر میدیاکانی تەنی بەتایبەت کاتێک بڕی پارەکە زانرا بۆ کڕینی ئەستێرە بەڕازیلیەکە دایانناوە. درێژەی ئەو بابەتە لەم هەواڵەی خوارەوە بخوێنەوە:
نوێترین زانیاری لەبارەی ئۆفەرە خەیاڵییەکەی ئەهلی سعوودی بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر
ئێستا بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە بەڕازیلییەکان کە گلۆبۆی ئەو وڵاتەیش بڵاویکردووەتەوە، سعودییەکان ئەم جارە ئیدێر میلیاتاویان خستووەتە ژێر رادەرەکانیان، بەڵام ریاڵ رەتیکردووەتەوە.
🚨 Saudi Arabia have made an offer worth over €170M for Éder Militão, but Real Madrid have REJECTED it.
(Source: @UOLEsporte) pic.twitter.com/cBxKw2bWgl
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 17, 2024
وەک لە سەرچاوەکەدا هاتووە، سعودیەکان 170 ملیۆنیان پێشکەش کردووە. ئەوەش واتا 120 ملیۆن زیاتر لەو بڕە پارەیەی کە شاهانەکان لە زستانی 2019 بەرگریکارە بەڕازیلیەکەیان لە پۆرتۆوە گواستەوە.
لە درێژەی راپۆرتەکەی گلۆبۆدا باس لەوە دەکات رەنگە رێگەی سعودیەکان ئاسان نەبێ، بەوپێیەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی میلیتاوی 26 ساڵ 500 ملیۆن یۆرۆیە.
ناوبراو وەرزی رابردوو بە زۆری بە پێکان بەسەربرد و تەنها 13 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریکرد، بەڵام ئەو بە یاریزانێکی گرنگی هێڵی بەرگری تیمەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی دادەنرێت و بۆ ئەم وەرزە بەتەواوەتی پشتیپێدەبەسترێ.