ئینگلتەرا

مان سیتی لەگەڵ ئامانجەکەی گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی لەگەڵ دیڤبن موباما کە ماوەیەکە راوی دەکات، گەیشتە رێککەوتن.

موبامای هێرشبەر خاوەنی هەستێکی گۆڵکردنی زۆر باشە. ماوەیەکە بووبووە ئامانجی ئۆڵۆمپیک لیۆن و یانەکانی پۆرتوگال. لاوە ئینگلیزیەکە لە ئەکادیمیاکانی وێستهام گەورەبووە و لەوەتەی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 سەرخراوە بۆ ریزی یەکەمی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سیتی لەگەڵ یاریزانە 19 ساڵانەکە گەشتووەتە رێککەوتن بە تێچووی تەنها ملیۆنێک و 200 هەزاری قەرەبوو بۆ وێستهام.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە وادەی پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ دیاریکراوە و دواتر گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ سیتیزنس واژۆدەکات.

ئەو رۆژنامەنووسە گواستنەوەی موبامای بە گرێبەستێکی ستراتیژی وەسفکردووە.

هەر پێشتر هەمان فابریزۆ لە زانیارییەکانی پێشووتریدا باسی لەوەکردبوو رەنگە ئەم وەرزە بە خواستن بنێردرێتە دەرەوە بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر.

مان سیتی ئەم هاوینە جیا لە میرکاتۆکانی پێشووتر، کەمتر جووڵەیان هەبووە لە گواستنەوەی یاریزان و تا ئێستا ساڤینهۆی بەڕازیلیان لە یانەی تروای فەڕەنسیەوە گواستووەتەوە بە بڕی نزیکەی 40 ملیۆن پاوەند. ئەوە و لەگەڵ گەڕاندنەوەی هەریەکە لە کاڵڤین فلیپس و جواو کانسێلۆ کە بە خواستن لە دەرەوە بوون، بەڵام ئەمڕۆ کاڵڤینیان جارێکیتر بە خواستن ناردە دەرەوە و ئەم جارە بۆ ریزەکانی ئیپسویچ تاونی تازەسەرکەوتوو بۆ پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button