ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەفەرمی فیۆرێنتینا گواستنەوەی دی خیای راگەیاند
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی دەیڤد دی خیای ئیسپانی پەیوەندی بە فیۆرێنتینای ئیتالی کرد.
ماڵپەڕی فیۆرێنتینا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتالییەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی فیۆرێنتینایە.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە هاوینی رابردوو مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و شەیتانە سوورەکان گرێبەستەکەیان نوێنەکردەوە، هەر بۆیە وەک یاریزانێکی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ کرد.
دی خیا لەپێناو گەڕانەوەی بۆ لاکێشەوی سەوز بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەکەی کەمکردووەتەوە، بە جۆرێک لە مانچێستەر یونایتد هەفتانە 439 هەزار یۆرۆ و ساڵانە 23 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە وەردەگرت، بەڵام لە فیۆرێنتینا هەفتانە تەنیا 38 هەزار یۆرۆ و ساڵانە تەنیا 2 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی.