ئیسپانیاگرنگترین

ته‌واو؛ بارسێلۆنا ته‌واوی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنا چاره‌سه‌ری ئه‌و كورتهێنانه‌ی كرد، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو یانه‌كه‌ دووچاری ببوو، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش نه‌یده‌توانی گرێبه‌ستی نوێ واژۆ بكات.

بارسێلۆنا بەدەست کورتهێنانی 40 ملیۆن یۆرۆی لە بودجەی وەرزی رابردووی 2024-2023، ده‌یناڵاند، ئه‌مه‌ش رێگری كرد له‌ به‌شداریكردنی یانه‌كه‌ له‌ وه‌زری نوێ و گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سندوقی وەبەرهێنانی ئەڵمانی لیبێرۆ نەیتوانی بڕی كورتهێنانی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ دابینکردنی مووچە بداته‌ یانه‌ی بارسێلۆنا

یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئارامارک گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن و ئه‌و كورتهێنانه‌شی كه‌ یانه‌كه‌ هه‌یبو، له‌ریگه‌ی كۆمپانیای ناوبرا چاره‌سه‌ركرا.

له‌ به‌یننامه‌كه‌ هاتووه‌، یانەی بارسێلۆنا و ئارامارک پەیوەندی ستراتیجی خۆیان وەک هاوبەشێکی نوێی بازرگانی بارسا ڤیژن و هاوبەشی ئێسپای بارسا درێژ دەکەنەوە

بەم ڕێکەوتنە یانەی بارسیڵۆنا توانی دیدگای خۆی بەهێز بکات لەگەڵ هاوبەشێکی بازرگانی ستراتیژی و شارەزا لە گەڕان بەدوای دەرفەتی بازرگانی پەیوەست بە پیشەسازی میوانداری و ئەزموونەکانی خواردن لەناو دامەزراوە وەرزشییە گەورەکاندا.

کۆمپانیای ئارامارک بنکەکەی لە شاری فیلادلفیایه‌ ، لە 19 وڵاتدا لقی هه‌یه‌ و زیاتر لە 248 هەزار کارمەندی هەیە.

دوای ئه‌م رێكه‌وتنه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌توانێت پارێزگاری له‌ یاریزانه‌كانی بكات و گرێبه‌ستی نوێ بكات، كه‌ پێشتر به‌هۆی كورتهێنانی له‌ بودجه‌ی وه‌زری رابردوو نه‌یده‌توانی هیچ یاریزانێكی نوێ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button