ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ کەیلۆر ناڤاس پەیوەندی بە یانەیەکی سێریا ئەی دەکات

پڵنگی رەش دەچێتە ئیتالیا

Yariga App

یاریگا –

هەمووشتێک کۆتایی هاتووە و کەیلۆر ناڤاس پەیوەندی بە یانەی مۆنزای ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی کۆستاریکا، کەیلۆر ناڤاس لەگەڵ یانەی مۆنزا گەیشتووەتە رێککەوتن و بەشێوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی سبەی سێشەممە ناڤاس لە ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتریش گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و دەبێتە یاریزانێکی نوێی مۆنزا.

گۆڵپارێزە تەمەن 37 ساڵانییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە و ماڵئاوایی لە یانە فەرەنسییەکە کرد.

ناڤاس یاریی بۆ یانەکانی ئالباسێتی، لێڤانتی، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان و نۆتینگهام فۆڕێست کردووە، لەکۆی 479 یاریی 480 گۆڵی لێکراوە و 171 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، چوار نازناوی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی لالیگا، سێ نازناوی لیگ وەن، سێ نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، یەک نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، سێ نازناوی جامی فەرەنسا، نازناوێکی جامی خولی فەرەنسا و سێ نازناوی جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button