بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

مێرکاتۆی نەورۆز؛ نوێنەرەکەی شاری سلێمانی بێ جمووجۆڵە

تۆمیوا داوای زیاتر لە 100 هەزار دۆلار دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای سەرقاڵبوونی زۆربەی یانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مێرکاتۆی یاریزانان، بەڵام یانەی نەورۆز بێدەنگە.

لە دوای تەواوبوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز گرێبەستی هەریەکە لە یاریزانان محەمەد دلاوەر، ئیسماعیل ئەحمەد، چۆمان ئەحمەد، سیڤان عومەر، شوان مەحموود و راستگۆ فایەق گرێبەستەکانیان لەگەڵ نەورۆز نوێکردووەتەوە.

تەنیا محەمەد سامی ‘حەمە ئیتۆ’ بە فەرمی ریزەکانی نەورۆزی جێهێشتووە و بۆ دەستپێکردنی مێرکاتۆی یاریزانان، نەورۆز چاوەڕێی راهێنەری نوێیە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، جۆرڤان ڤیێرا، راهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی عێراق لە وەرگرتنی ئەرکی مەشقی یانەکە نزیکە، بەڵام هەندێک وردەکاری ماون، تاوەکو گرێبەستەکە ببێتە فەرمی.

یانەی نەورۆز هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیم تۆمیوا، ئەستێرەی نایجێری دەدات، بەڵام یاریزانەکە داوای زیاتر لە 100 هەزار دۆلار دەکات و پێناچێت لە توانای دارایی نەورۆز بێت. تۆمیوا لە وەرزی رابردوودا 17 گۆڵی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ نەورۆز کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، نەورۆز تاوەکو راهێنەری نوێ دەستنیشان نەکات، هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە، چونکە دەیەوێت راهێنەری داهاتوو، سەرکردایەتی رێچکەی یانەکە بکات و خۆی یاریزان دەستنیشان بکات.

دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز تەنیا کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی کورد دەکات و چاوەڕێی گەیشتنی جۆرڤان ڤیێرا دەکەن، تاوەکو چەند یاریزانێک پیشەگەر بگوازنەوە.

سەرچاوەکەی یاریگا دەڵێت؛ یانەی نەورۆز بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێ یاریزانی پیشەگەر دەگوازێتەوە، بەڵام پێیوستییان بە رەزامەندی ڤیێرایە.

یانەی نەورۆز پلەی حەوتەمی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button