ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

شاندی ئوسترالیا سێ تۆن ماسی توونە لەگەڵ خۆی دەباتە پاریس

چەندین بەرهەمی دیکەش دەبەن !

Yariga App

یاریگا –

شاندی ئوسترالی بە سێ تۆن ماسی توونە گەیشتە پاریس و سەرنجی میدیاکانی راکێشا.

هەرچەندە چێشتخانەی گوندی ئۆڵێمپی لە پاریس، لە ماوەی ئۆڵێمپیاددا دەبێتە گەورەترین چێشتخانەی جیهان، چونکە زیاتر رۆژانە 200 شێف، ژەم بۆ زیاتر لە 40 هەزار کەس ئامادە دەکەن.

سەرەڕای ئەمەش، شاندی ئوسترالیا بڕی سێ تۆن ماسی توونەی لەگەڵ خۆیدا دەباتە پاریس، هەروەها 10 هەزار پارچە شیرینی موسلی، 2400 کولێرە و 20 هەزار کەپسوولی قاوەی بۆ ئەندامانی خۆی دەگەیەنێتە گوندی ئۆڵێمپی، جیا لەمەش 340 کیلۆ برنج و 1400 کیلۆگرام دانەوێڵەشی ئامادەکردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، شاندی ئوسترالیا دەبێ چاوەڕێی بەرهەمەکان نەبن، چونکە ئەو کەشتییەی کۆنتێنەرەکانی بارکردووە، لە نزیک گیبرالتار (جەبەل تاریق) تووشی رووداوێک بووە و لەکاتی خۆیدا ناگاتە پاریس.

سەرۆکی شاندی ئوسترالی روونیکردووەتەوە، دەیانەوێت بەم هەنگاوانە زۆرترین رێژەی پڕۆتین بە یاریزانان بدەن و لە خواردنی خراپ دووریان بخەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button