ئه‌مریکا

بریکاری وەزیری وەرزشی ئەرجەنتین بەهۆی مێسیەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی ئەرجەنتین کاردانەوەی توندی بەرامبەر داواکاریەکەی بریکاری وەزیری وەرزش بۆ لیۆنێل مێسی دا.

خاڤیێر میلی سەرۆکی ئەرجەنتین خولیۆ گارۆی جێگری وەزیری وەرزشی لە کارەکەی دوورخستەوە، دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکدا داوای لە مێسی کرد وەک کاپتنی ئەرجەنتین بەهۆی دروشمی رەگەزپەرستانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسییەکان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی داوای لێبوردن بکات.

ئەم ڤیدیۆیە راستەوخۆ لە پەیجی ئەنزۆ فێرناندێز لە ئینستاگرام پەخشکرا و رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەرجەنتین بەیاننامەیەکی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

“هیچ ئەندامێکی حکومەت ناتوانێت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاڵەوانی جیهان و دووجار پاڵەوانی کۆپا ئەمەریکا، یان هەر هاوڵاتییەکی دیکە بڵێت چی بڵێن و چی بکەن”. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​خولیۆ گارۆ چیتر بریکاری وەزیری وەرزش نییە”.

چەند کاتژمێرێک پێش دەرکردنەکەی، گارو هەڵەکەی خۆی راست کردبووەوە و داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ئەمە یارمەتی نەدا لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

سەرۆکی ئەرجەنتین هەروەها پۆستێکی ریتویت کرد کە تیایدا بەرگری لە دروشمەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد و فەڕەنسییەکانی بە ئەفریقی ناو برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button