گرنگترینیۆرۆی 2024

مۆراتا: ده‌مانه‌وێت مێژوو دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌

یاماڵ یاریزانێكی جیاوازه‌

Yariga App

یاریگا –

ئەلڤارۆ مۆراتا کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەبارەی خەونی بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، یۆرۆی 2024، ده‌ڵێت ئێمه‌ ده‌توانین نازناوه‌كه‌ ببینه‌وه‌،هەروەها باسی لامین یامال و نیکۆ ویلیامزیش ده‌كات.

مۆراتا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی یوێفا ڕایگەیاند، بیرکردنەوە و خەیاڵکردن لەسەر بەرزکردنەوەی جامی یۆرۆ لە کاتێکدا من کاپتنی ماتادۆرم، بەسوودە.

گوتیشی، خەیاڵکردنی شتە ئەرێنییەکان باشە، بەڵام هێشتا دەبێت یاریی کۆتایی بەرامبەر تیپێکی گەورەی وەک ئینگلتەرا ئەنجام بدەین، بە دڵنیاییەوە قورس دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانم باسی ئەوە بکەم کە سەرکردایەتیکردنی ئیسپانیا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ من چی مانای دەبێت، ئێمە پشتگیری لە لامین یاماڵ دەکەین متمانه‌مان به‌ تواناكانی هه‌یه‌، هەوڵدەدەین لە وردەکارییە بچووکەکان بیپارێزین، چونکە یاریزانێکی جیاوازی تۆپی پێیە، هەمان شت بۆ نیکۆ ویلیامز و دانی ئۆلمۆش راستە.

لە کۆتاییدا گوتی، پێموایە هەموویان تایبەتن، دەتوانم باسی هەموو تیپەکەمان بکەم، ئێستا تەنها هەنگاوێکمان ماوە بۆ ئەوەی مێژوو دووبارە بكه‌ینه‌وه‌، بەڵام دەبێت بە به‌هێزی بجه‌نگین.

بابەتی زیاتر

Back to top button