عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی چۆن دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا-

بە سەرکەوتنی لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئیتیساڵات پێشمەرگەی سلێمانی چاوەڕوانی دوو یاریی تر دەکات.

لە کۆتا یاریی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ( 10ـی تەممووز/یۆلیۆی 2024) پێشمەرگەی سلێمانی لە بەغدا بەرامبەر ئیتیساڵات یاریی دەکات، بە هۆی یەکسان بوونی لە هەفتەی رابردوو بە فەرمی پێشمەرگە چانسی سەرکەوتنی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق بە پلەی یەکەم لە کۆمەڵەکەی خۆی  دەستداوە، بۆیە لە ئەگەری یەکسان بوونی یاخود شکستی لە یارییەکەی ئەمڕۆ و سەرکەوتنی مەسافی بەرامبەر دیالا خانەی دووەمیش لە دەست دەدات و دەبێ وەرزێکی تریش چاوەڕێ بکاتەوە.

پێشمەرگە چۆن سەردەکەوێت بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو؟

لە ئەگەری سەرکەوتنی لە یارییەکەی ئەمڕۆ پێشمەرگەی سلێمانی بە فەرمی ریزبەندی دووەمی کۆمەڵەکەی وەردەگرێت، بەپێی یاسای خولەکەش رووبەرووی یانەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دەبێتەوە کە یانەی رومادیە و خانەی دووەمی مسۆگەر کردووە، براوەی ئەم یارییەش بەرامبەر براوەی ریزبەندی 17ەـم و 18ەـمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات ئینجا یانە یەکیان لە وەرزی داهاتوو له خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێت.

تا ئێستا گەڕمە لە کۆمەڵەی یەکەم بە 12 خاڵ و دیالا لە کۆمەڵەی دووەم بە 10 خاڵ بە فەرمی سەرکەوتوون بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button