دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بایرن ناچار بە فرۆشتنی یاریزانان دەکرێت ئەمەش لە قازانجی بارسا و ریالە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ململانێ لەسەر بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی ئینگلیزی دەکەن، تۆتنهام ئامادەیە یاریزان لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بگۆڕێتەوە…

بایرن میونشن پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکە تاوەکو یاریزانی نوێ بگوازێتەوە. هەریەکە لە کینگسلی کومان، ماتیاس دی لیخت، لیۆن گۆرێتزکا، جۆشوا کیمیچ، سێرگ گنابری و ئالفۆنسۆ دەیڤز ناویان لە لیستی فرۆشتندا هەیە – کیکەر

ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ئامادەن لەدوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ مارک گێی، بەرگریکاری کریستال  پاڵاس واژۆ بکەن، پێناچێت یانە لەندەنییەکە دەستبەرداری ببێت – سەن

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 34 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری بۆڵۆنیا خەرج بکات – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ هیوادارە لەم هەفتەیەدا گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری بۆڵۆنیا تەواو بکات – گاردیان

ئیپسویچ تاون گەشبینە بە گواستنەوەی جەیدن فیلجێن و جەیکوب گریڤس لە هەڵ سیتی – تۆک سپۆرت

تۆتنهام خەریکی ئامادەکارییە بۆ گواستنەوەی جەیکوب رامسی، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا و ئامادەیە جیۆڤانی لۆ سێلسۆ تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات – سکای سپۆرتس

بێرسخۆتی بەلجیکی دەیەوێت ئیوان هێندرسن، یاریسازی هیبێرنیانی سکۆتلانی بگوازێتەوە – نیوفسبلاد

شتوتگارت ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی دەنیز ئونداڤ، هێرشبەری برایتن ئامادە دەکات – بیلد

تۆتنهام دەیەوێت پارێزگاری لە میکی مۆر بکات، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان – HITC

چێڵسی و ئاتلانتا یونایتدی ئەمریکی لەسەر گواستنەوەی کەیڵب ویڵی بە بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند رێککەوتن، پێدەچێت بلووز راستەوخۆ بە خواستن بیداتە ستراسبۆرگ – ئاتلێتیک

لیدز یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری کریسێنسیۆ سەمەرڤیل، جیۆرجینیۆ روتەر و ویلفرێد گنۆتۆ ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ژان کلەیر تۆدیبۆ، بەرگریکاری نیسی فەرەنسی دەیەوێت پەیوەندی بە یوڤێنتوس بکات – گازێتا دێلۆ سپۆرت

سێڤییا گرنگی بە سۆڵ نیگوێز، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید داوە – کادێنا سێر

بابەتی زیاتر

Back to top button