ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

ریال مەدرید لە واژۆکردنی دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی نزیک دەبێتەوە

لێنی یۆرۆ دوای کیلیان ئێمباپێ دەبێتە دووەم گرێبەستی لۆس بلانکۆس

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە واژۆکردنی دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی نزیک دەبێتەوە و لێنی یۆرۆ دەبێتە دووەم گرێبەتسی ئەم هاوینەی یانە ئیسپانییەکە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی لیلی فڕەنسی بێ هیوا بووە و ئامادەیی دەربڕیوە لەبارەی فرۆشتنی لێنی یۆرۆ بەرگریکاری فڕەنسی یانەکەی لەگەڵ ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆ بکات، کە ریال مەدرید دەیەوێت ئەو بەرگریکارە فڕەنسییە دوای کیلیان ئێمباپێ بکاتە دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی.

تۆڕە وەرزشییە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، یانەی لیلی فڕەنسی ئامادەیی دەربڕیوە ئەم هاوینە لێنی یۆرۆ بفرۆشێت، چونکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەوکات بەرگریکارە 18 ساڵانەکە دەتوانێت بێبەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت.

جگە لە ریال مەدرید یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتدیش دەیانەوێت ئەو بەرگریکارە فڕەنسییە ببەنە ریزەکانیان، کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی لێنی یۆرۆ 50 ملیۆن یۆرۆیە و یانە فڕەنسییەکەش لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لەو بەرگریکارە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

دەیڤد ئۆرنشتاین لە ماڵپەڕی ئاتلەتیکی ئەمریکی رایگەیاندووە، هێشتا مانچێستەر یونایتد لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ بەردەوامە، بەڵام ئەگەر گرێبەستی ماتیس دێ لیخت یەکلا بکاتەوە، لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ دوور دەکەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button