سعوودیەگرنگترینیۆرۆی 2024

کاردانەوەی یانه‌ی نه‌سڕ بەرامبەر رۆناڵدۆ دوای ماڵئاواییكردنی لە یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان کاردانەوەی بەرپرسانی یانەی نەسری سعودییان بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی و کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی لە یۆرۆی 2024 به‌ فه‌ڕه‌نسا دۆران و ماڵئاواییان کرد.

رۆژنامەنووسی وەرزشی عەلی ئەلعەنێزی لە لە پلاتفۆرمی “X” نوسیویه‌تی،  كارگێری یانه‌ی نه‌سڕ بڕیاریداوە مۆڵەت بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات، كاتێكی دیكه‌ پەیوەندی بە کەمپی یانه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش  بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پشووێكی ته‌واو وه‌ربگرێت و به‌ ده‌روونێكی ئارام بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده‌بێت.

یانه‌ی نه‌سڕ لە نێوان 7ی تەمموز تاوه‌كو 8ی ئاب کەمپێکی مه‌شق و راهێنان به‌ دوو قۆناخ لە شارەکانی فارۆ و ماربێلای پورتوگالی دەکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی 2024-2025، به‌لام هێشتا واده‌ی به‌شداریكردنی رۆناڵدۆ له‌م كه‌مپه‌ دیارنیه‌.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکە توانی وەرزی رابردوو بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ ببێته‌ گۆڵکاری خولی رۆشنی سعودی،حه‌فت گۆڵ لە نزیکترین ركابه‌ری ئەلێکساندەر میترۆڤیچی سربی، هێرشبەری یانەی هیلال دووربوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button