ئەفریقاگرنگترین

یاریزانێکی نێودەوڵەتی میسڕی کۆچی دواییکرد

سێ مانگ بەر لە ئێستا لە یارییەکی خولی میسڕی ماسوولکەیەکی دڵی لەکارکەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆدێرن سپۆرتی میسڕی کۆچی دوایی ئەحمەد رەفعەت، ئەستێرەی یانەکەی راگەیاند.

مۆدێرن سپۆرت لە پلاتفۆڕمەکانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویکردووەتەوە، دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکەی چوار مانگ بەر لە ئێستای، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆچی دواییکرد.

ئەحمەد رەفعەت، تەمەن 30 ساڵ لە ئادار/مارسی رابردوودا لە یاریی نێوان تیمەکەی بەرامبەر ئیتیحادی ئەسکەندەری، کەوتە سەر زەوی و ماسوولکەی دڵی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەکارکەوت. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی، پزیشکەکان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەوڵی زیندووکردنەوەی دڵی یاریزانەکەیاندا و سەرکەوتوو بوون.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک لە نەخۆشخانە، پزیشکەکان پێیان راگەیاندبوو، بۆ ماوەیەک هیچ خۆی ماندوو نەکات، میدیاکانی میسڕیش رایانگەیاندبوو، دوای ماوەیەک دەتوانێت جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

12 رۆژ پێش ئێستا، ئەحمەد رەفعەت بۆ یەکەمجار لە مەشقەکانی تیمەکەی بیندرایەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەپڕ دۆخی تەندروستی تێکچوو و لە نەخۆشخانەیەک کۆچی دواییکرد.

ئەحمەد رەفعەت لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 لە یانەی میسڕییەوە پەیوەندی بە مۆدێرن سپۆرت کرد، دواتر بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ بووە یاریزانی وەحدەی ئیماڕاتی، پێشتر یاری بۆ ئێنپی و زەمالک کردووە.

یاریزانە کۆچکردووەکە حەوت یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ کردووە، خاوەنی دوو گۆڵ و ئەسیستێکە. لە ساڵی 2013 لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ بووە پاڵەوانی جامی ئەفریقیای ژێر 20 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button