عێراقکوردستان

گەڕمە و دیالا سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا-

بە شێوەیەکی فەرمی هەر دوو یانەی گەڕمە و دیالا سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2024/ 2025.

لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق، لە کۆمەڵەی یەکەم و تایبەت لە یاریگای زاخۆ گەڕمە و رومادی لە یاری لوتکە رووبەرووی یەکتر بوونەوە، گەڕمە پێش یارییەکە 9 خاڵی هەبوو رومادیش 8 خاڵی هەبوو، گەڕمە توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 یارییەکە بباتەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و بە فەرمی بە گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی خولەکە سەرکەوت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو، هەر یەک لە رێباز عەبدوڵا ی گۆڵپارێز و گۆران عیماد و کۆسرەت بایز وەک یاریزانی کورد لەگەڵ تیپەکە بەشدارن، رەوەند عەبدولخالق وەک سەرپەرشتیار و کاوە ئیبراهیم وەک راهێنەری گۆڵپازێزان لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی گەڕمە بوون.

پێشمەرگەی سلێمانیش دوا خولەک گۆڵی یەکسان بوونی لێ تۆمار کراو بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ مەسافی بەرامبەر بوو، دیالاش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئیتیساڵاتی بردەوە و کۆی خاڵەکانی بووە 10 خاڵ و سەرکەوت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو، پێشمەرگەی سلێمانیش دەبێ کێبڕکێی وەرگرتنی خانەی دووەم بکات بۆ ئەوەی لە پلەی ئۆف یاری بکات.

ریزبەندی هەر دوو کۆمەڵەی خولی نایابی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button