یاریگا

یاریزانانی بارسێلۆنا بە ئاشکرا داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن

هەمووان نیکۆیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

پێدری، ئەستێرەی ئیسپانی داوای گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس لە بارسێلۆنا دەکات.

یاریزانی تەمەن 21 ساڵان لە دەستپێکی یۆرۆی 2024 ناوی بە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز شانبەشانی لامین یامال.

یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو لە وەرزی رابردوودا 16 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و رۆڵی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا گێڕا.

ویڵیامس تاوەکو ئێستا ئەسیستێک و گۆڵێکی لە یۆرۆی 2024دا هەیە. پێدری، یاریزان و بەرهەمی بارسێلۆنا داوا لە ویڵیامس دەکات، پەیوەندی بە بارساوە بکات و بە تەواوی پاڵپشتی بیرۆکەکە دەکات.

پێدری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ دەڵێت

زۆر باسی ئەم بابەتە ناکەین، ئەمە بڕیارەکە دەبێ بارسێلۆنا و ویڵیامس بیدەن، بەدڵنیاییەوە نیکۆ دەبێتە گرێبەستێکی زۆر باش و دەبینین لە یۆرۆ چ ئاستێک پێشکەش دەکات. هیوادارم پەیوەندی بە ئێمەوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین چی روودەدات، چونکە گرێبەستی لەگەڵ بیلباو هەیە.

پێدری بووەتە دووەم یاریزانی بارسێلۆنا بە ئاشکرا باس لە گواستنەوەی ویڵیامس بکات، دوای ئەوەی یامال پێشتر هیوای گواستنەوەی نیکۆی بۆ بارسا ئاشکرا کرد.

بارسێلۆنا تاکە یانە نییە بۆ گواستنەوەی ویڵیامس لەسەرهێڵ بێت، بەڵکو چێڵسی و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرەکەی هەرێمی باسک دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button