ئیسپانیاگرنگترین

وادەی پێشكەشكردنی كیلیان ئێمباپێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشكرا كرا

پێشكەشكردنێكی مێژوویی دەبێت..

Yariga App

یاریگا –

وادەی پێشكەشكردنی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی نوێی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاشكرا كرا.

لە سەرەتایی مانگی رابردوو ریال مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێكیدا وردەكاری رێورەسمی ناساندنی كیلیان ئێمباپێی ئاشكرا كردووە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، چاوەڕوان دەكرێت لە ئاهەنگێكی مێژوویدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید گۆڵكارە فەڕەنسیەكەی پێشكەشی هاندەران بكات.


ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی ناساندنیدا لە ژووری جل گۆرین جێگایەكی تایبەت دادەنرێت، هەروەها چەندین نمایشی یاری ئاگرین و میوزیكی راستەوخۆ ئامادە دەكرێت و كامێرای پانۆرامای 360 بۆ دەسكەوتنی باشترین وێنە دادەنرێت.

رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردووە، رۆژی سێشەممە 16ی تەمموز كاتژمێر 19:00 بە كاتی ئیسپانیا كیلیان ئێمباپێ پێشكەشی هاندەران دەكرێت.

لە بەیانی هەمان رۆژدا پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام دەدات و دواتر لە بەردەم 80 هەزار هاندەر پێشكەش دەكرێت و درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

ئێمباپێ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداری جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button