ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید بە پەرۆشە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی

یاریگا
دوای پێشکەش کردنی ئاستە نایابەکەی لەم وەرزە، بەرپرسانی ریال مەدرید پەلەیانە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی فێدریکۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستکار.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی مێرنگی ماوەیەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکاری ئۆرۆگوایی یانەکەیان دەستان بە گفتوگۆ کردن کردووە لە پێناو ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 نوێ بکەنەوە و لە گرێبەستە نوێیەکەشیدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بە 750 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێنن.

ڤالڤێردی 21 ساڵان وەرزی رابردوو لە تیپی کاستاوە گواسترایەوە تیپی یەکەم و لەم وەرزەدا لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 14 یاریکردووە و خاوەنی دوو گۆڵ دوو ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button