ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەم هاوینە یانەکە بەجێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەم هاوینە یانەکە بەجێبهێڵێت و بە یانەکەی راگەیاندووە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە.

ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی رایگەیاندووە، دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری ئیسپانی بڕیاریداوە ئەم هاوینە ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت و بڕیارەکەی خۆی بە یانە ئیسپانییەکە راگەیاندووە، ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی زیاتری هەبێت.

ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری ماڵپەڕی ئەتلەتیک رایگەیاندووە، ریال مەدرید هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری دانی سێبایۆس نابێت و دەیەوێت لە یانەکە بیهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر سێبایۆس بڕوات ئەوا ریال مەدرید ماریۆ مارتن یان نیکۆ پاز لە تیمی کاستییا سەردەخات.

سێبایۆس (27 ساڵان) کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 6 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2017 لە ریال بیتیسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد و بۆ ماوەی دوو وەرز لە ساڵانی 2019-2021 بە خواستن یاریی بۆ ئارسێناڵ دەکرد.

وەرزی رابردوو سێبایۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 27 یاری تەنیا 881 خولەک بەشداریی یارییەکانی کرد، تەنیا لە 8 یاریی سەرەکی بووە و لە 19 یاریی وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە، تەنیا گۆڵێک و دوو گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button