ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

‎ڤاران پەیوەندی بە یانەكەی فابریگاس دەكات

كەڵەشێرە فەڕەنسیەكە دەچێتە ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

رافایێل ڤاران، بەرگریكاری فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەكەی سێسك فابریگاس دەكات.

لە ماوەی رابردوودا، ڤاران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویكردەوە، رۆیشتنی لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد راگەیاند و ئاشکرایکردووە، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان بەجێدەهێڵێت و ماڵئاوایی لە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد; رافایێل ڤاران گەیشتە كۆمۆ، ئێستا لە شارەكەدایە بۆ ئەوەی رووبەروو دەربارەی پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە گفتۆگۆ بكات.

ڤاران لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەی كۆمۆ و سێسك فابریگاس قسە دەكات.

وەك لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئاشكرا بوو كۆمۆ خەون بە گواستنەوەی ڤاران دەبینێت، ئەو وەك یاریزانێكی ئازاد ئامادەیە.

یانەی كۆمۆی ئیتاڵی وەرزی رابردوو لە سێریا بی یاری دەكرد و بە راهێنەرایەتیكردنی فابریگاس توانیان پلەی دووەم بەدەستبهێنن و بۆ وەرزی 2024/25 لە سێریا ئەی یاری دەكەن.

فابریگاس لە ساڵی رابردوو دوای دەستلەکارکێشانەوەی مۆرینۆ لۆنگۆ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی کۆمۆی گرتە دەست، لەوکاتەوە فابریگاس لەگەڵ یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 14 یاری 6 بردنەوەی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، گەرچی بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی راهێنەرایەتی سیسک بەفەرمی راهێنەری یانەکە نییە و وەکو یاریدەدەری راهێنەر ناوی تۆمارکراوە.

سیسك فابریگاس

ڤارانی تەمەن 31 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2021 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداریی 93 یاریی کردووە و دوو گۆڵی بە درێسی شەیتانە سوورەکان کردووە.

رافایێل ڤاران

بابەتی زیاتر

Back to top button