عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی لە هەلی گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق نزیکە

Yariga App

یاریگا-

پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی دیالە و لە ئەگەری سەرکەوتنیشی بە تەواوی لە خەونی چەند ساڵەی نزیک دەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ( 29ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) کاتژمێر 4:45 ـی ئێوارە پێشمەرگەی سلێمانی و دیالە لە کۆمەڵەی دووەمی  گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، لە یاری رابردوودا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو پێشمەرگە سەرکەوتنی بە دەستهێنابوو بۆیە لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە یارییەکەی ئەمڕۆ نوێنەرەکەی سلێمانی هەنگاوێک لە گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو نزیک دەبێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی دوێنێ لە یاریگای ئەمانە لە بەغدا دوایین ئامادەکاری خۆی کرد و لەم یاریەش لە توانای گۆڵپارێزی تیپەکەی حەسەن حوسێن بیبەش دەبێت بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری رابردوودا، پێشمەرگە و دیالە لە مێژوودا چوار یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە کە دیالە نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکات و پێشمەرگە سێ یاری بردۆتەوە و لە یارییەکیش یەکسان بوونە، پێشمەرگە هەشت گۆڵی تۆمار کردووە و دیالەش دوو گۆڵی لە تۆڕی پێشمەرگەی سلێمانی کردووە.

رووبەروو بوونەوەکانی ئەمڕۆی هەر دوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی خولی نایابی عێراق

ریزبەندی هەر دوو کۆمەڵە پێش بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئەمڕۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button