عێراقکوردستان

هەولێر نەیبردەوە و راهێنەری یانەکەش دەڵێت بوێرترین تیپین لە رووی هێرشبردنەوە

Yariga App

یاریگا-

هەر چەندە هەولێر بەرامبەر نەجەف تووشی یەکسان بوون هات، بەڵام بابۆ دەڵێت بوێرترین یانەین لە رووی هێرشبردنەوە.

بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر و لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری، لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ نەجەف یەکسان بوو، لەم یاریەدا هەولێر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و محەمەد قاسمی هێرشبەریش لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم لێدانی سزای لە دەستدا، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش سەمیر بابۆی راهێنەر دەربارەی یارییەکە و ئاستی تیپەکەی گوتی:

ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد و لە هەموو لایەکی یاریگاوە هێرشمان دەبرد و شایەنی سەرکەوتن بووین، تاکە یانەین بە بوێری یاری دەکەین و هەمیشە چاومان لە هێرشبردنە بەبێ گوێدانە هێز یاخود ناوی  ئەو تیپەی کە بەرامبەرمان یاری دەکات جا هەر یانەیەک بێت، ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئێمە گۆڵ تۆمار ناکەین، پەرۆشی یاریزانەکان بۆ سەرکەوتن و هەوڵدانیان لە نێو یاریگا دڵخۆشمان دەکات و هیوادارم بەردەوام بن، لە رووی بەرزبوونەوەی توانای جەستەیی یەوە بەرەو پێشچونێکی باش هەیە، سوپاسی هاندەران دەکەم رۆڵی زۆر باشیان هەبوو لە هاندانی یاریزانەکان و داوای لێبوردنیان لێدەکەین نەمانتوانی سێ خاڵ بەدەستبهێنین.

لە یارییەکی بەهێزیشدا لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یەک شەممەی داهاتوو ( 30ـی حوزەیرانی / یۆنیۆی 2024)   هەولێر خاوەن خانەی 14 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر قوەی جەوی خاوەن خانەی دووەمی خولەکە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button