راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

یۆرۆی 2024؛ ئەگەرەکانی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 لە کۆمەڵەکانی پێنجەم و شەشەم

حیساباتی کۆمەڵەی پێنجەم ئاڵۆزترینە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 کۆتایی دێت و ناسنامەی تەواوی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ئاشکرا دەبێت، کە تا ئێستا 11 هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر کردووە و تەنیا پێنج هەڵبژاردە ماون بگەنە قۆناخی داهاتوو.

ئەگەرەکانی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 لە کۆمەڵەی پێنجەم

کۆمەڵەی پێنجەم ئاڵۆزترین و قورسترین کۆمەڵەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ئەمجارەیە، هەر چوار هەڵبژاردەکە خاوەنی سێ خاڵن و چانسی سەرکەوتنی هەر چوار هەڵبژاردەکە بۆ قۆناخی داهاتوو وەکو یەکە.

رۆمانیا، بەلجیکا، سلۆڤێنیا و ئۆکراینا هەر یەکێکیان لە کۆمەڵەی پێنجەم خاوەنی بردنەوەیەکن و سێ خاڵیان کۆکردووەتەوە، کە یەکەمجارە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە ئەمە رووبدات.

ئەمڕۆ ئێوارە 19:00 لە گەڕی کۆتایی کۆمەڵەکە، رۆمانیا و سلۆڤاکیا لەلایەک و ئۆکراینا و بەلجیکا لەلایەکی دیکە رووبەڕوو دەبنەوە، هەر هەڵبژاردەیەک بباتەوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی داهاتوو، کە رۆمانیا سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی لێکراوە، بە جیاوازیی گۆڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و بەپێش بەلجیکا کەوتووە کە دوو گۆڵی کردووە و گۆڵێکی لێکراوە.

رۆمانیا و سلۆڤاکیا بە یەکسانبوونیان لە یارییەکە بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکەی ئۆکراینا و بەلجیکا دەگەنە قۆناخی داهاتوو، کە بە رێژەیەکی زۆر پلەی سێیەمی ئەم کۆمەڵەیە دەگاتە قۆناخی داهاتوو، لەکاتێکدا تەنیا دوو باشترین سێیەم یەکلابووەتەوە.

ئەگەرەکانی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 لە کۆمەڵەی شەشەم

لە کۆمەڵەی شەشەم پۆرتوگاڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە، تورکیا و چیک و جۆرجیا شەڕ لەسەر بلیەتەکەی دیکەی کۆمەڵەکەیان و باشترین سێیەم دەکەن.

پۆرتوگاڵ کە بە پلەی یەکەم سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر کردووە، لە دوایین یاریی کۆمەڵەکەی رووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە کە تەنیا خاوەنی خاڵێکە و لە کۆتایی ریزبەندیی کۆمەڵەکە دێت، لە قۆناخی داهاتوو رووبەڕووی پلەی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەم یان دووەم دەبێتەوە.

تورکیا کە بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت، رووبەڕووی چیک دەبێتەوە کە تەنیا خاڵێکی هەیە، چیک تەنیا بە بردنەوە دەتوانێت بگاتە قۆناخی داهاتوو، چونکە لە ریزبەندیی باشترین سێیەمەکانیش لەدواوەیە و تەنیا خاڵێکی هەیە.

تورکیا بە بردنەوەی بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکەی پۆرتوگاڵ دەگاتە قۆناخی داهاتوو، بەڵام بە دۆڕان و یەکسانبوونی جۆرجیا، تەنیا بە یەکسانبوونی دەگاتە قۆناخی 16.

بابەتی زیاتر

Back to top button