سعوودیە

وادەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یاریگاکان دیاریی کرا

Yariga App

یاریگا –

باس لەوە دەکرێت کە نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی هیلالی سعوودی، دوای نزیکەی 9 بۆ 12 هەفتەیتر بە بێ هیچ کێشەیەک دەتوانێت دەست بە یاریی کردن بکاتەوە و لە یاریگادا ئامادە ببێت.

نێیمار ئەستێرەی بەڕازیلی بە چڕی بەرنامەکانی چارەسەرکردنی جێبەجێ دەکات و خۆی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی یانەکەی لە وەرزی نوێدا ئامادە دەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە نێیمار بەهۆی پێکانەوە و دڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە یاریگاکان دوور کەوتەوە.

تامر ئەلشەهرانی، پسپۆڕی پێکانە وەرزشییەکان و چارەسەری فیزیۆتێراپی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تێیدا نێیمار بەرنامەکانی چارەسەر ئەنجام دەدات.

ئەلشەهرانی ئاماژەی بەوەشکرد، نێیمار لە لۆس ئەنجلۆس ئامادەکارییەکانی تەواو دەکات و دوای نەشتەرگەری بەستەر و ئیسقانەکان چووەتە قۆناغە پێشکەوتووەکانی چاکبوونەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگا بە نزیکەی 9 بۆ 12 هەفتە مەزەندە دەکرێت.

نێیمار لە سەرەتای وەرزی رابردوودا بە گرێبەستێک بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە هیلالەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button