دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیوکاسڵ شۆرشێکی گەورەی دەستپێکردووە و کیێزا لە گەورەیەکی پرێمەرلیگ نزیکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ نزیکە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئێڤەرتن، وۆلڤز ئۆفەرێکی فەرمی نیوکاسڵی رەتکردەوە، دۆگلاس لویز نزیکە لە  پاڵەوانێکی ئیتاڵیا….

نیوکاسڵ یونایتد لە گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت-لێوین، هێرشبەری ئێڤەرتن نزیکبووەتەوە، تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە – گاردیان

نیوکاسڵ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی وۆلڤز بۆ گواستنەوەی ماکس کیلمان کردووە – تێلێگراف

وۆڵڤز ئۆفەری یەکەمی نیوکاسڵی بۆ کیلمان رەتکردەوە – HITC

دۆگلاس لویز، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا زۆر لە یوڤێنتوس نزیکبووەتەوە، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشکنینی پزیشکی بکات – جیانلوکا دی مارزیۆ

مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی کرسیتال پاڵاس بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس کردووە، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە لە بایرن میونشن نزیکترە – میرەر

مارکوس راشفۆرد، سوورە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ و مانەوە لە مانچێستەر یونایتد – سەن

ئێڤەرتن تاوەکو ئێستا بەرگەی ئۆفەرەکانی مانچێستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت کردووە – دەیلی مەیڵ

ئێڤەرتن گفتوگۆکانی لەگەڵ نیوکاسڵ لەبارەی گواستنەوەی یانکوبا مینتێ دەستپێکردووە – HITC

ئاستۆن ڤیلا پرسیاری فەرمی ئاراستەی ریال سۆسیداد لەبارەی برایاس مێندێز کردووە – ئێکسپرێس

تۆتنهام نیازی دەستبەرداربوونی لە کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی بۆ ریال مەدرید یاخود هیچ یانەیەکی دیکە نییە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

برایتن گرنگی بە بارش یڵماز، یاریزانی باڵی تورکیا و گاڵاتەسەڕای داوە – تێلێگراف

یوڤێنتوس ئامادەیە بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، یاریزانی مانچێستەر یونایتد، دەستبەرداری فێدێریکۆ کیێزا ببێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

چاڤی سیمۆنس، هێرشبەری هۆڵەندا گفتوگۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کردووە و پێی گوتون، لە دوای یۆرۆ دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە، یانەکانی بایرن میونشن و لایپزیگ چاودێری دەکەن. – فابریزیۆ رۆمانۆ

پێناچێت جۆشوا کیمیچ، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە – سکای دۆچلاند

بابەتی زیاتر

Back to top button