ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئەو بەرگریکارە فڕەنسییەی یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانویست بڕیاری خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

ئەو بەرگریکارە فڕەنسییەی یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانویست بڕیاری خۆی دا و ریال مەدریدی هەڵبژاردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لێنی یۆرۆ بەرگریکاری لاوی یانەی لیلی فڕەنسی بەو یانانەی گوتووە کە دەیانویست بیگوازنەوە ریزەکانیان، بڕیاری داوە بچێتە ریال مەدرید و ئەو بەرگریکارە فڕەنسییە سوورە لەسەر ئەوەی بچێتە یانە مەدریدییەکە.

لێنی یۆرۆ کە لەلایەن پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوولەوە خواستی لەسەربوو، بە هەردوو یانە فڕەنسی و ئینگلیزییەکەی گوتووە بڕیاریداوە بچێتە ریال مەدرید، کە پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستی ئەو بەرگریکارە 18 ساڵانە لەسەر ریال مەدرید 40 ملیۆن یۆرۆ بکەوێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ریال مەدرید ئۆفەرەکەی بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ پێشکەشی لیل بکات، کە لە بۆرسەی یاریزاناندا نرخی یاریزانەکە 50 ملیۆن یۆرۆیە.

لێنی ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیل کۆتایی دێت، لەوەتەی ساڵی 2021 لە ریزی لاوانی یانەی لیل یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە خولی فڕەنسی بەشداریی 32 یاریی کرد و دوو گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button