ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤاڵڤێردی: مەحاڵە بتوانیت هەموان لە خۆت ڕازی بکەیت

یاریگا- ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی بەرامبەر دۆرتمۆند بەست و تێیدا تیشکی خستە سەر چەند خاڵێک و هاوکات وەڵامی هێرشەکانی سەریشی دایەوە.

بارسا ئەگەرچی لە ئاستی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگیش پێشەنگی گرتووە، هێشتا ڕەخنەکان دواییان نەهاتووە بۆ سەر ڕاهێنەرەکە و بڕیارەکانی و هەروەها ئەو شێوازەی ئێستا یانەکە یاری پێ دەکات.

بارسا هەفتەی ڕابردوو بە ئەستەم لە لیگانیسی بردەوە، لەو یارییەی ڤاڵڤێردی گۆڕانکاری بە سێرجیۆ بۆسکێتس کرد و هێندەیتر نووکی ڕەخنەکانی لە دژی خۆی تیژتر کرد لە لایەن هاندەران و ئەستێرەکانی پێشووتری یانەکە بەوەی ئەو یاریزانە بە ئەزموونەی پشتگوێ خستووە. ئەمڕۆ ڤاڵڤێردی بە پاساوێکی تەکتیکی بێدەنگیی شکاند و گوتی: “هەموو بۆچوونەکان نموونەیی و قاییلکەرن، بەڵام من ئەوە جێبەجێ دەکەم کە بۆ یانەکەی بە گونجاو دەزانم. ئەگەر بەرامبەر لیگانیس گۆڕانکارییم بە بۆسکێتس نەکردایە و کارتێکیتری زەردی وەربگرتایە و بکرایەتە دەرەوە، ئێستا خەڵکی شتانێکیتریان دەگوت. بۆیە مەحاڵە بتوانیت هەمووان ڕازیی بکەیت.”

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە قسەی لەسەر یاریەکەی دۆرتمۆند کرد کە سبەی شەو لە نێو کامپ نو میواندارییان دەکەن، بە یارییەکی گرنگی ناوبرد و ئەوەشی خستە ڕوو کە یانەکەی لە نێو یاریگای خۆیاندا بەهێزن.

بابەتی زیاتر

Back to top button