کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

دوای پێکانەکەی ئێمباپێ، ریال مەدرید گورزێکی نوێی به‌رده‌كه‌وێت

Yariga App

یاریگا –

دوای پێكانه‌كه‌ی ئێمباپێ یانەی ریال مەدرید گورزێکی نوێی  به‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش پێكانی یاریزانە نوێیه‌كه‌ی ئیندریكه کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانه‌كه‌ ده‌كات.

کیلیان ئێمباپێ یاریزانی نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید، لە یاری نێوان فەرەنسا و نەمسا كه‌ شه‌وی رابردوو به‌رێوه‌چوو، تووشی شکانی لوتی بوو.

تۆڕی “TNT Sports”ی بەڕازیلی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە مەشقەکانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بڵاوکردەوە و تیایدا دەرکەوت کە ئیندریک هێرشبەرە نوێیەکەی یانەی ڕیال مەدرید تووشی پێکان ده‌بێت.

ئەندریک بەناچاری شوێنی مەشق و راهێنان بەجێده‌هێڵێت و نەیتوانیوە بوەستێت، دواتر چارەسەر وەرده‌گرێت، هەوڵی بەشداریکردن لە مەشق و راهێنانەکان ده‌دات، به‌ڵام ناتوانێت و دوای چەند ساتێک، جارێکی دیکە مەشقەکانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێده‌هێلێت.

هێشتا هه‌واڵی زیاتر له‌سه‌ر پێكانی یاریزانه‌كه‌ی سامبا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو جۆری پێكانه‌كه‌ی و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button