ئینگلتەراگرنگترین

بێنتانکور بەهۆی نوکتەیەک داوای لێبوردن لە سۆن دەکات

بە بەیاننامەیەک داوای لێبوردن لە سۆن و کۆرییەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ بێنتانکور، ئەستێرەی یوروگوایی بە بەیاننامەیەک داوای لێبوردن لە سۆن هیونگ مین دەکات.

بێنتانکور لە میانی بەشدارییەکی لە کەناڵێکی یوروگواییدا، گاڵتەیەکی رەگەزپەرستی کرد، بەڵام هەرزوو داوای لێبوردنی کرد.

لە بەرنامەکەدا رۆژنامەنووسەکە داوای لە بێنتانکور کرد، درێسێکی سۆن بۆ بهێنێت، لە وەڵامدا بێنتانکور بە رۆژنامەنووسەکەی گوت، دەتوانیت درێسەکە لە ئامۆزای سۆن وەربگریت، چونکە کۆرییەکان هەمووی وەک یەکن.

قسەکانی بێنتانکور کاردانەوەی توندی لە سۆشیاڵ میدیا بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش یاریزانە 26 ساڵییەکەی ناچارکرد، بە بەیاننامەیەک، داوای لێبوردن لە هاوتیمەکەی لە تۆتنهام بکات.

یاریزانی پێشووی یوڤێنتوس لە بەیاننامەکەدا نووسیویەتی

سۆنی برا، داوای لێبوردن لەوەی روویدا دەکەم، بەڕاستی نوکتەیەکی زۆر خراپ بوو. تۆ دەزانیت من تۆم زۆر خۆشدەوێت و هەرگیز بێڕێزیت پێناکەم و هەرگیز نامەوێت تۆ یان کەسێکی دیکە ئازار بدەم. خۆشم دەوێیت براکەم.

بەیاننامەی بێنتانکور

بێنتانکور لەگەڵ یوروگوای خەریکی ئامادەکارییە بۆ کۆپا ئەمێریکا، یەکەم یارییان لە پاڵەوانیەتییەکە بەرامبەر پەنەما دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button