ئیسپانیاگرنگترین

کۆتاییهات؛ فیتسێل گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریزانە بەلجیکییەکە ساڵێکی دیکەش لە مەدرید

Yariga App

یاریگا –

دوای گفتوگۆییەکی چەند رۆژی، ئاکسێل فیتسێل گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید نوێکردەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی بەلجیکی، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لەگەڵ تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی نوێکردەوە.

فیتسێل و ئاتلێتی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست تاوەکو 30ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو رێککەوتن. فیتسێل لە هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆوە کرد.

یاریزانە بەلجیکییەکە تاوەکو ئێستا 94 یاری لە ماوەی دوو وەرزدا لەگەڵ رۆخیبلانکۆس کردووە، ئەمەش زۆرترین بەشدارییە لە دوای یان ئۆبڵاک.

سیمیۆنی بە شێوازی جیاواز یاری بە فیتسێل کردووە، بە تایبەت لە وەرزی رابردوودا وەک بەرگریکار دەرکەوت، ئەمەش ئاسانکاری زیاتر بۆ راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button