ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر مەیامی ئۆفەرێک پێشکەش بە ئەستیرەیەکی پێشووی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئینتەرمیامی، ئۆفەرێکی پێشکەش رافایل ڤاران کردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەل ئەم یاریزانە واژۆ بکات و شانبەشانی لیونێل مێسی لە تیپەکەیدا یاریی بکات.

ڤاران سێ ساڵ پێش ئێستا بڕیاری جێهێشتنی ریال مەدریدی دا و رووی لە مانچێستەر یونایتد کرد و ئەزموونی یاریی کردنی لە پرێمەرلیگ تاقی کردەوە و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان هاوینی ئەمساڵ ئەم یانەیە جیدەهێڵێت.

یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە لە ماوەی ئامادەبوونی لە یونایتد لە نێوان ساڵانی 2021 تاوەکوو 2024 بەشداری لە 95 یارییدا کرد و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگەڵتەرا و نازناوێکی جامی سوپەری ئینگەڵتەرای بەدەست هێناوە.

زۆرێک لە میدیا فەڕەنسیەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڤاران رەنگە بگەڕێتەوە خولی فەڕەنسی بەڵام ئێستا هەواڵی ئۆفەرەکەی ئینتەرمەیامی و دانوستانەکەیان لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی بەرگریکارەکە بڵاوبووەتەوە و بە ئەگەریکی زۆرەوە بە گرێبەستێکی ئازاد ئەویش پەیوەندی بە تیمی ئەستیرەکانی پێشووی بارسێلۆناوە بکات.

پێشتر هەریەکە لە لیونێل مێسی، جۆردی ئالنا، سێرجیۆ بوسکێتس، لویس سوارێز پەیوەندیان بەم تیمە ئەمریکییەوە کردووە، ئێستا ڤاران لەدوای ساڵانیکی زۆر کە لە دژی مێسی یاریی کردبوو دەرفەتی ئەوەی دەبێت شانبەشانی ئەو لە مەیامی بچێتە ناو یاریگاوە و ئەزموونی یاریی کردن لەگەڵی و لە دژی تاقی بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button