ئیسپانیاگرنگترین

پێپ گواردیۆلا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

پێپ یەکلایی دەکاتەوە...

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا جارێکی دیکە نابێتەوە راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند؛ جارێکی دیکە نابێتەوە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و بەدووری دەزانێت لە داهاتوودا پۆستی راهێنەرایەتی یانە کاتالۆنییەکە لە ئەستۆ بگرێت.

دەرگای گەڕانەوەم بۆ بارسێلۆنا لە داهاتوودا داخراوە؟ بەڵێ لەبڕوایەدام داخراوە.

هاوکات راهێنەرە ئیسپانییەکە لەبارەی رۆیشتنی بێرناردۆ سیلڤا وەڵامی دەنگۆکان دەیەوە، ئاشکرایکرد تا ئێستا هیچ یانەیەک بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پەیوەندی پێوە نەکردوون.

رۆژنامەکان دەنگۆی زۆر لەسەر بێرناردۆ بڵاو دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستا نە بارسێلۆنا نە هیچ یانەیەکی دیکە پەیوەندی پێوە نەکردووین، سیلڤا یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە.

گواردیۆلا لە هاوینی 2009 تا هاوینی 2012 راهێنەری بارسێلۆنا بووە، لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە لەکۆی 247 یاری خاوەنی 179 بردنەوە، 47 یەکسانبوون و 21 شکستە،

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button