دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی چاوەڕواننەکراو ئێمیلیانۆ مارتینێزی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز لەلایەن یانەیەکی دەرەوەی پرێمەرلیگەوە خواستی لەسەرە ئەگەرچی رەنگە هۆکارەکانی رەتکردنەوەی ئۆفەرەکە کەمتر نەبێت لە هۆکارەکانی قبوڵکردنی.

مارتینێز کە دوای ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئارسیناڵ هەر بە خواستن دەنێردرایە دەرەوە، خۆری ئەو لەوەتەی ساڵی 2020 هەڵهات کاتێک بە یەکجاریی گواسترایەوە ئەستۆن ڤیلا، هەر لەوێیش بوو درەوشایەوە و تا بردنەوەی مۆندیالیشی بەدوادا هات کە وەک یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکارەکانی پشت بردنەوەی جامەکە بوو بۆ ئەرجەنتین.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە میدیا ئینگلیزیەکان بڵاوکراوەتەوە، یانەی نەسری سعودی لە پلانە جێگرەوەکانیاندا بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵانەیان بە ئامانج گرتووە.

یانەی ئەستۆن ڤیلا لەو یانانەیە کە دەبێت داهاتەکانی بەرزتر بکاتەوە تا خۆی بەدوور بگرێت لە رووبەروونەوەی سزاکانی یاسای سوود و بەردەوامی. هەر بۆیە ناچارە فرۆشتنەکانی زیاتر بکات.

نەسر بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوە ناوخۆییەکانی سعودیە و کیشوەرییەکان، پێویستی بە پڕچەککتر کردنی ریزەکانیەتی بە پیشەگەری خولەکانی ئەورووپا هاوشێوەی هیلالی رکابەری مێژوویی. هەر بۆیە بەم دواییانە زانیاریی بڵاو بووەوە کە لە رێگەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە هەوڵی قایلکردنی هەریەکە لە کاسیمیرۆ و ناچۆ هێرناندێز دەدەن.

ئەگەرچی پارەی سعودییەکان وا بە ئاسانی رەتناکرێتەوە لەلایەن یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا، بەتایبەت ئەوانەی ساڵانێکی زۆریان لەو کیشوەرە بەڕێکردووە، بەڵام ئەم هەوڵە بۆ مارتینێز جیاوازە، بەوەی بە یەکێک لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی مێسی خۆی ناساندووە. ئەوەش رەنگە بیخاتە بەردەم دووڕیانێکەوە بۆ بڕیاردان لە پەیوەندیکردنی بە یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کە دۆن تێیدا قسەی یەکەم و کۆتایی دەکات تا شتەکان دڵخوازی ئەوبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button