ئینگلتەراگرنگترین

یانەکانی پرێمەرلیگ دەنگیان لەبارەی پێشنیازی لادانی ڤار لە خولەکە دا

یاریگا –

یانەکانی پرێمەرلیگ بە کۆی دەنگ پێشنازی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڤاریان لە خولەکە رەتکردەوە، بەڵام داوا دەکەن زیاتر گەشە بە سیستەمەکە بدرێت و چاکسازی زیاتری تیادا بکرێت.

لە کۆبوونەویە ئەمڕۆیاندا، هەر 19 یانەکەی پرێمەرلیگ پێشنازەکەی یانەی وۆلڤەرهامتنیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڤار رەتکردەوە و بڕوایان وایە جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە خولەکەیان سوودی لە زیانەکانی زۆرترە، بەمەش سیستەمی ڤار لە پرێمەرلیگ بەردەوام دەبێت.

یانەکانی پرێمەرلیگ بە کۆی دەنگ بە ئەنجامی 19-1 لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڤار دەنگیان دا و پشتیوانی خۆیان بۆ ڤار دووپاتکردەوە، بەڵام یانەکان داوایان کردووە سیستەمەکە زیاتر پێشبخرێت و چاکسازی لە شێوازی جێبەجێکردنی سیستەمەکە بکرێت و دڵنیایی زیاتر بە هاندەران بدرێت.

جگە لە وۆلڤەرهامتن پێویست بوو لەکۆی 19 یانەکەی پرێمەرلیگ، 13 یانەی دیکەش دەنگ بە پێشنیازەکە بدەن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووەوە سیستەمی ڤار لە خولی نایابی ئینگلتەرا جێبەجێ نەکرێت.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنێکی سکای سپۆرتس، پێش ئەوەی سیستەمی ڤار جێبەجێ بکرێت، لە پرێمەرلیگ %86ـی بڕیارەکانی ناوبژیوانان دروستبوون، بەڵام ئێستا لە سەردەمی ڤاردا %96ـی بڕیارەکانی ناوبژیوانان دروستن، کەچی بەگوێرەی راپرسییەکی سکای سپۆرتس %73ـی هەوادارانی پرێمەرلیگ داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڤاریان کردبوو.

سیستەمی ڤار لە پرێمەرلیگ لەوەتەی ساڵی 2019 لە خولەکە جێبەجێ دەکرێت و وابڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو هاندەران بتوانن لەناو یاریگا گوێ لە گفتوگۆیەکانی نێوان ناوبژیوانی ناو یاریگا و ناوبژیوانی ڤار بگرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button