ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

وێنە و ڤیدیۆ؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی لە مۆزەخانەی ریال مەدرید دانا

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی لە مۆزەخانەی ریال مەدرید دانا کە هەر خۆی حەفت نازناوی وەکو سەرۆکی یانەکە بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (04ـی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2024) سێ رۆژ دوای بەدەستهێنانی پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید وەکو نەریتی هەمیشەیی نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگی لەناو مۆزەخانەی یانەکەی دانا، کە پێرێز وەکو سەرۆکی یانەکە تاوەکو ئێستا حەفت نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا 26 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە، کە 11 نازناوی لە یاریی باسکە و 15 نازناوی لە یاریی تۆپی پێ بەدەستهێناوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز یەکەم سەرۆک یانەیە لە مێژوودا بتوانێت حەفت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و ریکۆردی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدریدی شکاند کە شەش نازناوی بەدەستهێناوە و سیلڤیۆ بێرلیسکۆنی سەرۆکی کۆچکردووی ئەیسی میلانیش پێنج نازناوی بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید رۆژی شەممەی رابردوو لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بردەوە و ۆ جاری پازدەمین بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، لەکاتێکدا بە تەواوی یانەکانی پرێمەرلیگ لە مێژوودا تەنیا 15 نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید لەوەتەی ساڵی 2000 هەشت نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا پێشتر لە ساڵانی 1956 تاوەکو سەرەتای هەزارەی دووەم تەنیا حەفت نازناوی بەدەستهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button