ئەرشیڤ

تێڕوانینێک بۆ مۆرینهۆ و تۆتنهام

نوسینی : عیماد نوح

ئەم قۆناغەی خۆسێ زۆر سەختە بۆی، سەرکەوتن تیادا گۆڕانکاریەکی خۆیی دەوێت، با ئێمە دوور لە هەست و سۆز قەڵەم و بوچونمان بهێنینە کار، گەر سەیری سێ ساڵی ڕابردوویی ئەم تیپە بکەین ٢ بۆند کراون، پرسیارێک لێرەدا دێتە بوون ئایا کارگێڕی یانەکە وەک پێویست نین یان خودی پۆچتینهۆ یاریزانی نەدەویست، ئەمە وەڵامی نیە، بەڵام لێرەشدا ئەگەرێک هەیە، گەر خراپی کارگێڕ بێ ئەوا لەوانەیە مۆرینهۆ زیان هەم لە مەزنی خۆی بدات هەم تیپەکە، چون ڕۆیشتنی خۆسێ لە مان یونایتد نەکردنی ئەم داواکاریانە بوو کە داوای کرد.

تێڕوانینێک بۆ پلانەکانی..

گەر ئێمە بە چاوێکی تەکتیکیەوە سەیری خۆسێ و تۆتنهام بکەین لەوەیە بەربەستێک دروست بێ کە پلانی خۆسێ ئەم بەربەستە دروست دەکات، سەیری خۆسێ بکەین ڕیتمی یاریکردنی زیاتر پەیوەستە بە لایەنی بەرگرییەوە، دەتوانین بڵێین پلانی ” پاڕک زە باس ” جێ بە جێ دەکات، ئەمە ئەگەرێکی ترە لە شکست هێنانی لەم تیپە، چون سیفەتی یاریکردنی یاریزانانی تۆتنهام پەیوەستە بە هێرشبەرییەوە، وەک گوتم دەبێ گۆڕانکارییەکی خۆیی ئەنجام دابێت، گۆڕانکاری لە مامەڵکردنی، لە پلانی یاریکردنی و هتد..

پۆچتینۆ لەم بەردەوامیەیی لە تۆتنهامدا جوانترین چیرۆکی نوسییەوە، بۆ جیهانی سەلماند کە تۆتنهامیش تیپێکی مەزنە و توانای نازناوەکانی هەیە، وەلێ ئەمە مێژوویەکی گەورەییە بۆ ئەم تیپە، بەڵام بەم ئاخیرەی تیپەکە شتێکی لەدەست دا بووە هۆی تێکچوونی شیرازی ئەم تیپە ئەمیش ” ڕۆحیەت و تموح ” بوو، یاریزانەکان سیمای جارانیان لێ نەدەبینرا و بە دەروونێکی خراپەوە یارییان ئەننجام دەدا وەلێ دورکەوتنەوەی پۆچتینۆ پێویست بوو لەکاتێکی وەهادا، هێنانی خۆسێ تاکە شت کە زۆر بەدڵم بێ، گەورەیی خۆسێیە بڵند کردنی ئەم درێسە و وەرگرتنی ئەم پۆستە دەروونیەکی بەهێزی بە تیپەکە دەبەخشێ.

جەنگێکی قورس و جوان چاوەرێی خۆسێیە..

بابەتی زیاتر

Back to top button