ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند

بەهۆی راگەیاندنی گرێبەستەکەی ئێمباپێ ماڵپەڕی ریال مەدرید لەکارکەوت

یاریگا –

دواجار خەونەکەی هاندەرانی ریال مەدرید هاتەدی و یانە ئیسپانییەکە بەفەرمی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند.

ریال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ واژۆ کردووە و ئەستێرە فەڕەنسییەکە یاریزانێکی نوێی مێرێنگییە.

کیلیان بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەگەل یانەکە بۆ 5 وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 درێسی یانە شاهانەییەکە دەپۆشێت.

چەند چرکەیەک دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریال مەدرید گرێبەستەکەی ئێمباپێی راگەیاند، بەهۆی زۆری سەردانکاران ماڵپەڕەکە لەکارکەوت و بۆ ماوەی چەند خولەکێک ماڵپەڕەکە نەدەکرایەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەوروپا، ئێمباپێ ساڵانە لە ریال مەدرید 15 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت و 100 ملیۆن یۆرۆش وەکو شیرینی گرێبەستەکەی وەردەگرێت.

ئێمباپێ لە هاوینی 2018 بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکەی ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 308 یاری کرد، 256 گۆڵی کرد و 108 گۆڵیشی درووستکرد.

حەوت نازناوی خولی فەرەنسی، چوار نازناوی جامی فەرەنسا، دوو نازناوی جامی خولی فەرەنسا و سێ نازناوی جامی سوپەری فەرەنسای لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەدەستهێنا.

دوای حەوت ساڵ، لەکۆتاییدا چاوەڕوانی هەنادەرانی ریال مەدرید کۆتایی هات، چیرۆکە درێژەکە گەیشتە قۆناخی کۆتایی و کیلیان بەفەرمی درێسی سپی مێرێنگی دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button