ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤینیسیوس دوو ژمارەی پێوانەیی مێسی لە چامپیۆنزلیگ یەکسانکردەوە

ڤینیسیوس جونیۆرز بەردەوامە لە هەڵکشانی بەرەو لوتکە و هاوکات لەگەڵ پشتیوانییەکی گەورە بۆ ئەو یاریزانە تاوەکو باڵۆن دۆری ئەمساڵ بباتەوە، توانی ژمارەیەکی مێسیش یەکسانبکاتەوە.

ڤینی لە دوای قۆناغی کۆمەڵەکانەوە توانیوییەتی لە تەمەنی 24 ساڵیدا راستەوخۆ لە 22 گۆڵدا بەشداربێت (11 گۆڵ، 11 ئەسیست) ئەمەش هەمان ژمارەی لیۆنێل مێسییە لە تەمەنی ڤینیسیوس دا.

جگە لەوەش، ڤینی  خاوەنی دوو گۆڵە لە دوو یاری کۆتایی بەرامبەر لیڤەرپوول و دۆرتموند، بەوەش لە ئێستاوە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ مێسی یەکسانکردەوە لە یارییە کۆتاییەکانی خولی پاڵەوانەکان.

خاوەن ژمارەی پێوانەیی ئەم ئامارە، فەرەنک پوشکاش و ئەلفرێدۆ دی ستیدانۆن کە خاوەنی ٧ گۆڵن لە یاری کۆتاییەکان و . کریستیانۆ رۆناڵدۆش لەدوای ئەوان دێت بە چوار گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button