چامپیۆنزلیگ

فەرمی | لیستی یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردووەتەوە و کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یارییەکە تەواوی یاریزانەکانی بانگهێشتکردووە.

یانەی ریال مەدرید هاوپێچی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە راشیگەیاندووە، ئاندریێ لونین رۆژی شەممە بۆ ئامادەبوون لەو یارییە گەشتی لەندەن دەکات، کە چوار رۆژە بەهۆی نەخۆشییەوە لە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی دابڕاوە.

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا، ئاندریێ لونین، فران، کیپا.

بەرگری: دانی کارڤاخال، ئیدێر میلیتاو، داڤید ئالابا، ناچۆ فێرناندێز، لوکاس ڤازکێز، فران گارسیا، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، فێرلاند مێندی.

ناوەڕاست: جود بێڵینگهام، تۆنی کرووس، لۆکا مۆدریچ، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، ئۆرێلین چوامینی، دانی سێبایۆس، ئاردا گولەر، ماریۆ مارتن.

هێرشبەر: ڤینیسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ، خۆسێلۆ، براهیم دیاز.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button