بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان بە بڕیاری ناسر خلێفی مووچەی ئێمباپێ نادات

یاریگا –

لەبەر ئەوەی بە گرێبەستێکی ئازاد یانەکە بەجێدەهێڵێت، پاریس سانجێرمان ئامادە نییە مووچە و شایستە داراییەکانی مانگی رابردووی ئێمباپێ بدات و ناسر خلێفی دەیەوێت تۆڵەی خۆی لێ بکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کێشە لە نێوان پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ دروستبووە، لەوەتەی ئێمباپێ پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە یانەکە بەجێدەهێڵێت، پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە مووچەی ئەو یاریزانە نەدات و سەرجەم پاداشت و شایستە داراییەکانی یاریزانەکە بە بڕیارێکی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە وەستێنراون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامە فەڕەنسیەكە، پاریس سانجێرمان مووچەی مانگی نیسانی كیلیان ئێمباپێی نەداوە، هەروەها هیچ پاداشتێكی وەرنەگرتووە كە بڕیار بوو لە مانگی شوبات وەریبگرێت، كە بەهاكەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكە ناتوانێت ئەو راستییە قبووڵ بکات کە كیلیان ئێمباپێ بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات، هەر بۆیە ئامادە نییە ئەو مووچە و پاداشتانەی ماویەتی بە یاریزانەكە بدات.

ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان 308 یاری كردووە و توانیویەتی 256 گۆڵ بكات و 108 گۆڵیش درووست بكات، لەم وەرزە لەگەڵ شازادەکانی پاریس نازناوی جام و خولی فڕەنسای بەدەستهێنا و لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button