ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئانچێلۆتی دەربارەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

کەمێک لەمەوبەر کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ قسەیکرد، باسی ئامادەکارییەکانی تیپەکەی کرد، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگیشی دایەوە.

دوو باشترینەکان لە یاری کۆتایین

بێگومان بۆڕووسیا دۆرتموند شایەنی گەیشتنە بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، باشترین دوو یانە گەیشتنە یاری کۆتایی. بۆیە یارییەکە قورسە و تاوەکو ئێستا پشووی هاوینە دەستی پێنەکردووە، دەبێ هۆشیاربین.

 

ریال مەدرید یانەیەکی تایبەتە

ریال مەدرید یانەیەکی تایبەتە بەلای منەوە، دەتوانم ئەم قسەیە بۆ یانەکانی دیکەش بکەم کە کارم لەگەڵیان کردووە، دەتوانم بڵێم من هاندەری ریال مەدرید، هاندەری میلانم. وەک هاندەران چێژ لە دۆخەکە وەردەگرم.

 

کێ گۆڵپارێزی یاریی کۆتایی دەبێت؟

لونین وەرزێکی زۆر باشی بەڕێکرد، کۆرتوا وەرزێکی نائاسایی بەڕێکرد. بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە کێ لە یاری کۆتایی گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت.

 

ڤینیسیۆس ئاستی راستەقینەی پێشکەشکردووە؟

کارێکی زۆر باشمان لەگەڵ ڤینیسیۆس کردووە، لەم وەرزە زۆر بەرەوپێشچووە. سەرنجی تەواوی لەسەر بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ داناوە، نەک بردنەوەی خەڵاتی کەسی.

بێڵینگهام خاڵە لاوازەکانی دۆرتموند باس دەکات؟

هیچ پرسیارمان لە بێڵینگهام نەکردووە، پێویستیمان بە هیچ زانیارییەک نییە، هەموو شتێک دەزانین.

لونین گۆڵپارێزی سەرەکییە؟

ئاندرێ لونین ئەمڕۆ نەخۆشە و تای بەرزبووەتەوە، هیوادارم بەر لە یاریی شەممە چاکببێتەوە و ئامادەبێت.

ناچۆ لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە؟

دوا یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، قسە لەسەر بابەتی مانەوەی ناچۆ فێرناندێز دەکەین.

ئانچێلۆتی چۆن مامەڵەی لەگەڵ پێکانەکان کرد؟

کاتێک کۆرتوا تووشی پێکان بوو، گوتمان ئەوە لونینمان هەیە و گرێبەستمان لەگەڵ کێپاش کرد. کێپا زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە. دواتر میلیتاو تووشی پێکان بوو، گوتم باشە ئالابا، رودیگەر و ناچۆمان هەیە. دواتر ئالابا تووشی پێکان بوو، گوتمان رەنگە کێشەمان بۆ دروستبێت، بەڵام چوامینی زۆر یارمەتیدەر بوو و خۆی گونجاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button