ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

یاریگا

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە كۆتایی گرێبەستەكەی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

لە ساڵی 2016 پێپ گواردیۆلا وەك راهێنەری نوێی مانچێستەر سیتی دەستنیشانكرا و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

پێشتر پێپ گواردیۆلا دووپاتیكردەوە كە وەرزی داهاتوو وەك راهێنەری سیتیزن بەردەوام دەبێت.


بەپێی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، پێپ گواردیۆلا لە كۆتایی گرێبەستەكەی ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، هەرچەندە خواستی یانەكە هێشتنەوەیەتی بەڵام ئەوە كۆتا گرێبەستی پێپ لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە دەبێت.

پێپ گواردیۆلا و نازناوی پرێمەرلیگ

لە وەرزی 2023/24 مانچێستەر سیتی توابی نازناوەكانی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەكان و پرێمەرلیگ بباتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button